٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٤:٤٢
پڕۆژەیەکی گەورە بۆ ڕێکخستنی کاری کۆڵبەرەکان لە سێ پارێزگای ئێران

سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام جەختی کرد کە بە شێوەی جیدی بەدوای ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان لە سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشانین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد موخبێر پێش نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە 5700 گەڵاڵەی دروست کردنی هەلی کار لە سنە، وتی: لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام 5700 گەڵاڵەی ڕەخساندنی هەلی کاری بە 500 ملیار تمەن لە سنە ڕوونوێنی کرد.

ناوبراو وتیشی: ئەو پێنج هەزار و 700 گەڵاڵە بۆ 16 هەزار کەس لە کوردستان هەلی کاری ڕەخساندووە.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام ڕایگەیاند: هەزار و 500  گەڵاڵە لە ئەو ژمارەیە بە کۆڵبەرەکان تەرخان کراوە کە بۆ 4 هەزار و 500 کۆڵبەر لە پارێزگای کوردستان هەلی کاری ڕەخساندووە.

موخبێر ئەوەشی ڕاگەیاند کە لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام هەزار و 93  گەڵاڵەی بە 3  هەزار و 279 هەلی کاری لە کرماشان و 407 گەڵاڵە و هەزار و 221 هەلی کاریشی لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ کۆڵبەرەکان بەڕێوە بردووە.

ناوبراو وتیشی: کارە ڕەخساوەکان لە بوارەکانی فەرش، ئاژەڵداری، پیشەی دەستی و بەشەکانی ترە کە بە پێداویستی و بەستێنی پارێزگاکانی پێناسە کراوە و بەڕێوە چووە.

342/